
نووسینی: براد فۆوت وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر ئەو پێشوازییەی لەلایەن خێزانی “ئەلنبی”یەوە لە حەوشەی کۆشکی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی کۆنگرەی قاهیرە دا سازکرا، یەکەمین دەرکەوتەی کۆمەڵایەتی گرنگی کۆنگرەکە بوو. لەو ساتەشدا، کە جووتە بەچکەشێرەکەی سێر جێفری ئارچەر بەناو باخچەکەدا بەدوای حاجی لەقلەقە ترساوەکەی ماڵی لۆرد “ئەلنبی”دا ڕایان دەکرد، کەشێکی مایەی تەوس و پێکەنیاوی...









