ئیدریس کاریتانی

پێشنوێژو وتارخوێن و نووسەر. دەرچووى شەشى ئامادەیى خوێندنى ئیسلامییە. کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانی لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ماستەرى لە زانکۆى ئەلعێراقییە بەدەست هێناوە و لە ٢٠١٧ شدا دکتۆرا تەواو دەکات. وانەبێژ بووە لە زانکۆى ئیمام ئەعزەم. بابەت و توێژینەوەی لە ڕۆژنامە کوردییەکان و ئیسلامییەکان بڵاوکردۆتەوە. ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى دەزگاى ڕووناکى، سەرنووسەرى گۆڤارى “چراى ڕووناکی”ش بووە. ئەندامى یەکێتیى زانایانى جیهانى ئیسلامە. زیاتر لە هەشت کتێبى چاپکراوى هەیە لە بوارى گەنجان و فکرى ئیسلامى سەردەم.