ئارام ڕەفعەت
توێژەر و ئەکادیمییە، تایبەتمەندە لە پرسی کورد و پۆلەتیکی عێراق. دکتۆرای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەدەلاید لە ئوسترالیا بەدەستهێناوە. نووسەری کتێبی: “کوردستان لە عێڕاق: پەرەسەندنی زڕە-دەوڵەتێک” کە لە بڵاوکراوەکانی ڕۆتڵیجی بەریتانییە؛ کتێبی “کورد لە عێڕاقی دوای داگیرکاریی لە بڵاوکراوەکانی لامبارتی بەریتانییە؛ لەگەڵ کتێبی “سیاسەتی شیعەکان دەرهەق بە کەرکوک و فیدڕاڵی”. لەپاڵ ئەمانە ئارام زیاتر لە دەرزەنێک توێژینەوەی لە جۆرناڵە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا سەدان بابەتی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکاندا لەسەر پرسە رۆژەڤییەکاند بڵاوکردۆتەوە، ماوەیەک ستووننوس بوو لە ڕۆژنامەی ئاوێنە، ئێستا ستووننووسە لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی