ڕابەر تەڵعەت
نووسەر و لێکۆڵەر. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی لە زانکۆی یاگیلۆنسکی لە پۆڵەندا. خوێندکاری دکتۆرایە لە زانستە سیاسیەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان-هەولێر. ڕابەر لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٧، وەک توێژەر لە پەیمانگای عێراق بۆ توێژینەوەی ستراتیجی لە بەیروت و هەولێر کاری کردووە، بەشداری لە زۆربەی پڕۆژەکانی پەیمانگاکە کردووە. خاوەنی سێ کتێبی چاپکراوە بە ناونیشانەکانی: گەنج و بەشداری سیاسی (٢٠٠٦)؛ پێگەی عەقڵ و سەفسەتە لەلای عەلی وەردی (٢٠٠٨)؛ پێش دێمۆکراسی (٢٠٢١). هەروەها، چەند توێژینەوەیەکی بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا چاپ بووە. لەپاڵ نوسینی سەدان وتاری شیکاریی و رۆژنامەوانی لە میدیاکانی کوردستاندا.