دلێر محەمەد

نووسەرە، بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. ساڵانێک لەناو تیپی هونەری و شانۆیی کۆڕاڵ لە زانکۆی سلێمانی هەم بە نووسینی تێکست و هەم لە سەر شانۆ بەشداری هونەری و شانۆیی کردووە. ‏لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان و ڕۆژنامە و ماڵپەرە نەرویجییەکانیش بابەت و وتار بڵاودەکاتەوە. ‏دلێر لە نەوەددەکاندا بە کاری سیاسییەوە سەرقاڵ بووە، ئەو لە پاڵ سیاسەتیشدا لە وەزارەتی ناوخۆ و هەندێک میوانخانەی حکومی و حزبیش لە شاری سلێمانی کاری کردووە.