
شێرزاد حەسەن
ڕۆماننووس، نووسەر، ڕەخنەگر، لە هەولێر لەدایکبووە. به‌کالۆریۆسی له زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی لە زانکۆی به‌غداد تەواو کردووە و مامۆستا بووە لە شارەکانی کوردستان تا لە سلێمانی گیرساوەتەوە. سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوات و هێڤی بووە. لە ڕێکخراوی یونیسکۆ بۆ چەند ساڵێک کاری کردووە. وەک سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە کاری کردووە. چوار کۆمه‌ڵه چیرۆک و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلیتی بڵاوکردۆتەوە. پتر له بیست کتێبی وه‌رگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی له بوارەکانی شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگه‌ری، ده‌روونناسی، هونه‌ر، ڕاگه‌یاندن، کۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت. هەندێک لە بەرهەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی دیکەی.