
هۆمەر محەمەد
نووسەر و توێژەر لە بواری ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە عێراق. دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، بەشی شانۆیە و بەکالۆریۆسی لە بەشی فیلمسازیی کۆلێژی هونەر لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە و ئێستا خوێندکاری ماجستێرە لە هونەری فیلمسازی. خاوەنی بڵاوكراوەی “سپێدە” بووە و ئێستا خاوەن و سەرنووسەری گۆڤار و ماڵپەڕی “ئەنفالستان”ـە. مەدالیای ئاڵتونی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی پێبەخشراوە. بەردەوام لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەكان دەربارەی تاوانی جینۆساید دەنووسێت. تا ئێستا چەندین کتێب و قەبارەی لەسەر ئەنفال بڵاوکردۆتەوە، لەنێویاندا “پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال لە هەشت قۆناغدا”؛ “دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید” لەگەڵ “گەشتەکانی ئەنفالستان، دیدار و بەدواداچوون”. بە یەکێک لە شارەزاترین کەسەکانی بواری ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە عێراق ناسراوە.