نیاز حەسەن

نووسەر و ڕۆژنامەنووسە. پەیمانگەی تەکنیکی لە ھەولێر تەواو کردووە، دەرچووی زانستە ڕامیارییەکانە لە کۆلێجی یاسا و ڕامیاری، زانکۆی سلێمانی. لە ڕۆژنامەکانی ئاڵای ئازادی و کوردستانی نوێ و ماڵپەڕی ئێستانیوز و درەو و سەکۆ چەندین شرۆڤە و وتاری سیاسی بڵاوکردۆتەوە. بەڕێوەبەری کەناڵی سلێمانی تەلەفزیۆنی زەحمەتکێشان و ڕادیۆی دەنگی زەحمەتکێشان بووە، هەروەھا سەرنووسەری بڵاوکراوەی مانگانەی ژیانی نوێ بووە. چالاکوانی مەدەنییە لە بواری مافەکانی منداڵان و ژنان و گەنجان. ئێستا فەرمانبەرە لە بەشی پەیوەندییەکانی دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.