جوان عزەت
نووسەر و توێژەرە، دبلۆمی هەیە لە بەشی ڕاگەیاندن. ماوەى پازدە ساڵە خەریکى نووسین و توێژینەوەیە لەسەر فیکر و فەلسەفە لە بوارى زانستە کۆمەڵایەتییەکان. تەکەزی لەسەر پرسى تاکەکەس، کۆمەڵگە، ژن، ئازادى بیرکردنەوە و سەروەریی مرۆڤە، بەتایبەتى پەروەردەى مرۆڤى کورد و کێشەى ناسنامە. لە دوو زانینگەى کوردستان مامۆستا بووە. لە ڕێکخراوی “پاراستنى مافەکانى مرۆڤ” (JIZ)ی ئەڵمانى و کۆمەڵەی ژنان لە بەغدا کاری کردووە. کاری هاوبەشی لەگەڵ چەندین توێژەر و ئەکادیمی ئەنجام داوە. بۆ ماوەى ساڵێک بەرنامەیەکى فیکرى و فەلسەفى لە ڕادیۆ بەناوى”ئاسۆیەکانى بیرکردنەوەى مرۆڤ” پێشکەش کردووە. نووسەری ستوونێک بووە لەژێر ناونیشانی “خۆت بناسە”. بەردەوامیش نووسینەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەکان بڵاو کردۆتەوە. ئێستا خوێندکارى زانکۆیە، لە بەشى “تەکنیکەکانى ڕاگەیاندن/میدیا تەکنۆلۆژیا”. هاوکات، خەریکی نووسینی پەڕتووکێکە لە بارەى گرێ و پرسەکانى کۆمەڵگە.