محەمەد ڕەحمان ئەحمەد
نووسەر و ئەكادیمیی، بڕوانامەی ماستەری لە گەشەپێدانی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین تەواو کردووە، ئێستا کاندیدی دكتۆرایە لە بواری زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەلاحەدین. دوو پەرتووكی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی “ئاڵنگاریەكانی گەشەپێدانی سیاسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق” و “بیردۆزەكانی گەشەپێدانی سیاسی”؛ لەگەڵ پەرتووکێکی هاوبەش بە ناوی “كۆمەڵێك بابەت لە بوارەكانی زانستی سیاسەت”. چەندین توێژینەوەی زانستی و بابەتی لە ماڵپەڕە كوردییەكان بڵاوكردۆتەوە.