دیاکۆ هاشمی

نووسەر و زمانناس و وەرگێڕ، دواناوەندیی لە کرماشان تەواو کردووە. ساڵی ١٩٨٤ لەبەر خەباتی سیاسی، ڕۆژهەڵاتی بەجێ هێشتووە و چووە بۆ عێراق. یەکەم کەس بوو کە لە کەمپێک لە باشووری عێراق وانەی کوردیی بە منداڵان گوتۆتەوە. بڕوانامەی وەرگێڕانی لەنێوان زمانەکانی سویدی، کوردی، فارسی و دەری هەیە. بڕوانامەی “ڕێنوێنکاری زمان”ی هەیە. شارەزا بە هەر دوو زاری سۆرانی و کەلهوڕی. لە ٢٠١٠ دا بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە “ئاسۆسات” بڵاو کردەوە. پاشان لەسەر ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەردەوام بوو. چەندین کتێبی وەرگێڕان و فەرهەنگیی چاپ و بڵاوکردۆتەوە. ئێستاش وەک ڕێنوێنکاری زمان و وەرگێڕ لە سوید کار دەکات.