مانی ڕەحیمی
نووسەر و بەڕێوەبەری پرۆژە، بەکەلۆریۆسی لە مرۆڤناسی و ماستەری لە دەروونناسی لە زانکۆی ئۆسلۆ، نەرویج، تەواو کردووە. لەگەڵ ڕێکخراوگەلی جۆراوجۆری نەرویجی کە لە بواری مێتۆدۆلۆجی بەشدارانە (participatory learning and action) و توێژینەوەی کرداریی (action research) چالاک بووە. وەک ڕاوێژکاری بواری پرۆژە و بەڕێوەبەری هێزی مرۆیی ڕاوێژی بە ڕێکخراو و کۆمپانیا نەرویجییەکان داوە و لە بوارگەلی پەیوەندیدار بە گەشەی مرۆیی ئەزموونی هەیە. لە داڕشتن و بەڕێوەبەری پرۆژە کاری کردووە. لە بوارگەلی سیاسی و ڕێکخستن سەبارەت بە پرسی کوردستان و گوتاری سەربەخۆیی بەردەوام چالاکە.