
سەرکەش
ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر و وێنەگرە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی هەولێر بەشی دارتاشییە. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری سەردەم بوو. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دەستەی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد بوو. وێنەگر و پەیامنێر بووە لەم ڕۆژنامانە: ئاڵای شۆڕش، ئاڵای ئازادی، ڕێگای کوردستان، ڕزگاری، ئیمڕۆ. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری چەند کۆمەڵەیەکی کوردی لە تاراوگە بووە. کورتە نووسینی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردیەکانی باشووری کوردستان و هەندەران بڵاوبۆتەوە. ئێستا چەند کارێکی خزمەتگوزاری جیاجیا دەکات.