شەهاب بۆتانی
ڕۆژنامەنووس و نووسەر، دبلۆم لە ڕاگەیاندن. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕ وەک پەیامنێر و نووسەر و وێنەگری ڕۆژنامەوانی کاری کردووە، لەوانە: گۆڤاری خازر، چەم، سڤیل، ماڵپەڕی باس و ئاژانسی باسنیوز. ئەندامی “سەنتەری ڕۆشنبیری بەردەڕەش”ـە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی “هەنگاو بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی”ـە. چەندین خولی فۆتۆگرافی و ڕۆژنامەوانیی لە قەزای بەردەڕەش خۆبەخشانە کردۆتەوە. شەش کتێبی چاپ نەکراوی هەیە لە بواری مێژوو و کلتور و ڕۆژنامەوانی و ژیاننامە و وەرگێڕان.