شاهۆ مەلەکی لە کاتێکدا لە کوردستان ئەدەبیات دەچێتەوە قاوخی خەمە تاکەکەسییەکان و کەم تا زۆر خەیاڵی ئەدیب لە واقیع بە گشتیی و لە واقیعی کۆمەڵایەتی بەتایبەت دادەبڕێت؛ لە کاتێکدا کە ئەدەب بارگاوی دەبێت بە ڕەگەزە نامۆکان و لە ڕیشەی کولتووریی و کۆمەڵایەتیی دادەبڕێت؛ لە کاتێکدا کە بەرهەمی ئەدەبیی نەک هەر بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و…