مرۆڤ بەرهەمی پڕۆسەی پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکەیەتی، واتە بەرهەمی ئەو سیستەمە پەروەردەییەیە،کە لە کۆمەڵگەکەیدا پێش لە دایکبوونی وەکوو قاڵبێکی کلتوری ئامادە کراوە، تا لەچوارچێوەیدا شێوە بگرێت. منداڵ کە لە دایک دەبێت،هیچ خەسڵەت و تایبەتمەندییەکی مەعریفی، ئاوەز و هۆشیاری و بیروباوەوڕو ڕەفتاریی لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، جگە لە ئامادەباشیە بایۆلۆجی و جەستەییەکانی بۆ وەرگرتن (input) مەعریفە…