
محەمەد عزەدین
وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس، دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدینە و ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئیستانبوڵ تەواو کردووە. خاوەنی چەندین پەڕتووکی وەرگێڕدراوە لە زمانی تورکی، لەوانە: “بیرەوەرییەکانم، مووسا عەنتەر”؛ یادەوەرییەکانم ئیسماعیل بێشکچی”؛ “مەکتووب بۆ ئەتاتورک، جەلادەت عالی بەدرخان؛ “ژیانی مەلا سەعیدی کوردی، عەبدولڕەحمان نووڕسی”؛ کورتەی ژیانم، ئەکرەم جەمیل پاشا”؛ تیرۆری دەوڵەت”. لە کورمانجیشەوە “برینا رەش، مووسا عەنتەر”. ماوەی پێنج ساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کاری رۆژنامەوانی کردووە.