نیشتیمان عەبدولقادر
شاعیر و نووسەر، بەکالۆریۆسی لە فەلسەفە لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. شارەزایە لە بواری کارگێڕیی و بەڕێوەبردن و پەیوەندییەکان. پێش خانەنشین بەڕێوەبەری گشتی بوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ڕێکخراوەکانی فاو (FAW) و دەبلیو ئێف پی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەند بە مافی مرۆڤ و منداڵانی ئەنفال و ئاوەدانکردنەوە کاری کردووە. ماوەی چەند ساڵێکە شیعر و وتار دەنووسێت، بێجگە لە سۆشیال میدیا لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانیش دا بڵاویان دەکاتەوە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرە بە ناوەکانی “دیوانی نیشتیمان” و “پڕوشەی پەپوولە پەیام”.