موسا محەمەد تۆفیق

ئەکادیمی و ئابووریناسە، هەڵگری دوو بڕوانامەی ماستەر لە کوردستان و بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی ئابووری و بزنسە لە زانکۆی وێست ڤیرجینیا لە ئەمریکا. دامەزرێنەری کۆمپانیای مادڕاوێژ بوو. لە زانکۆیەکانی سلێمانی و سەلاحەدین و هەڵەبجە وەکوو مامۆستای پلاندانانی ستراتیژی و زانستی ئابووری وانەی گوتووەتەوە. دەیان توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی و وتاری لە گۆڤارە ئەکادیمی و جۆرناڵەکانی جیهاندا چاپ و بڵاو بووەتەوە. لەگەڵ چەندین کۆمپانیای جیهانیی چالاکی هاوبەش و ڕاهێنان و کاری ڕاوێژكاریی ئەنجامداوە. ئەزموونی پڕاکتیکی و ئەکادیمی وەکوو کارساز (entrepreneur)، خاوەنپڕۆژە و بزنس، ماموستای زانکۆ، ڕاوێژکاری بزنس و دارایی و نووسەر لە چەند پڕۆژە و دامەزراوە و کۆمپانیایەکدا لە بوارەکانی بزنس وئابووریدا هەبووە.