کامەران پاڵانی

توێژەر و مامۆستایە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر. خوێندنی ماستەری لە بواری ئاسایشی جیهانی لە زانکۆی کیڵ لە بەریتانیا لە ٢٠١٤ تەواو کرد. دواتریش دکتۆرای لە بواری ئاسایش و پرسە جیهانییەکان لە زانکۆی لایدن لە هۆڵەندا لە ٢٠٢١ بەدەستهێناوە. نووسەری کتێبی بەدەوڵەتبوونی دیفاکتۆی کوردستان، کە لەلایەن ڕۆتڵیج بڵاوکراوەتەوە. کامەران چەندین توێژینەوەی لە گۆڤارە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە. لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی توێژینەوەی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیش کاری کردووە. بابەتی نووسین و توێژینەوەکانی تیشک دەخەنە سەر دەوڵەتبوون، سەروەری، ئاسایش، هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی و ململانێ.