پێشڕەو محەمەد
نووسەر و توێژەرێکی سەربەخۆیە، لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، لە شاری بەرلین نیشتەجێیە. کارە فیکریی، فەلسەفیی، مێژوویی و سیاسییەکانی تەرکیز دەکەنە فەلسەفەی ئەڵمانیی، ئەنتیسێمیتیزم، مێژووی کولتووریی نازیزم، کورد و ئەزموونی بێدەوڵەتیی، سایکۆلۆجیی ژێردەستەکان. پێشڕەو بە زمانەکانی کوردیی، ئینگلیزیی و ئەڵمانیی دەنووسێت، نووسەرە لە جەنگەڵ وۆرلد و چاپەمەنییەکانی دیکەی ئەڵمانیا، نووسەرە لە ئینستیتوتی پاول پیکۆل لە واشنگتن و ئێستا لەسەر دووایین کتێبی بەزمانی ئینگلیزیی کار دەکات سەبارەت بە پرسی ئەنتیسێمیتیزم و ئەنتیکوردییزم لە ئایدیۆلۆجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا