گۆران سەباح

نووسەر و ڕۆماننووس و وەرگێڕ و ڕەخنەگرە. ماستەر و دکتۆرای لە بواری ڕۆژنامەوانی و نووسینی ڕۆمان لە ئەمریکا تەواو کردووە. لە زانکۆی کانزەس لە ئەمریکا بۆ ماوەی پێنج ساڵ مامۆستا بووە. بێ لە “مرۆڤی هەرزان”، سێ ڕۆمانی دیکەی بڵاو کردۆەتەوە. “شاخوێنبەری سەرکردە”، “ترس و ڕق و دووی سوور”. ترس و ڕق و دووی سووری بە ئینگلیزیش بڵاو بۆتەوە لە جیهان. دە باسی لەسەر چۆنێتیی نووسینی ڕۆمانی خەیاڵی زانستی بڵاو کردۆتەوە. دەنگێکی تازەیە لە ڕەخنەی ئەدەبیی کوردی، بەم دواییانە کۆمەڵێک خوێندنەوەی ڕەخنەیی بۆ چەندان ڕۆمان کردووە. وەک وەرگێڕ تا ئێستا ٣٠ کتێبی لە ئینگلیزییەوە کردووە بە کوردی. هەڵگری خەڵاتی باب سیگمانی ئەمریکییە بۆ بواری ڕۆژنامەوانی و خەڵاتی کاڵدەر پیکێتی ئەمریکییە لە بواری نووسین.