سەردار عەزیز

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە کاروباری حکومەتدا لە زانکۆی کۆرک لە ئێرلەندا. لە بوارەکانی ئابوری سیاسی و پەیوەندی هەرێمایەتی و سیستەمی سەربازی و دەوڵەتداری و وزە و پەیوەندی زلهێزەکاندا کاری کردووە و توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە. نوسەری چەندین کتێبە، لەوانە “سامانی سروشتی و کوردستان”، “تورکیا و هەرێم”، “دەوڵەتی کوردی”، “بەخێربێن بۆ سەردەمی چینی” و “پرسە پەرلەمانییەکان”. هەروەها دوو کتێبی دەقی ئەدەبی بە چاپ گەیاندووە. چەندین بەشی کتێب و لێکۆڵینەوەی لە گۆڤار و قەبارە ئەکادیمییەکان بە ئینگلیزی بڵاوبوونەتەوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر کار لەگەڵ کۆمەڵێک خانەی بیر دەکات. بەردەوام ڕاوبۆچوونی هەبووە لەسەر پرس و دیاردە ناوخۆیی و جیهانییەکان. هەندێک لە نووسینەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی و تورکی و ئیتاڵی وەرگێڕدراون.