هەردی مەهدی میکە
نووسەر و توێژەر و ئەکادیمییە، دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا هەیە، پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی. ئێستا بەڕێوەبەری دامەزرێنەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمییە لە زانکۆی سلێمانی. هەردی سەرنووسەری گۆڤاری ئایندەناسی-یە لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە. تا ئێستا ١٢ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی هەیە لە بوارەکانی فەلسەفەی مێژوو و مێژووی سیاسیی ئێران و کوردستان. چوار کتێبی نووسیووە لەوانە: “سیاست ایران در قبال کردها ۱۹۲۱/۱۹۴۱؛ “ئێراننامە، پەتاناسی و پەتانووسی”؛ پەروەردە و کارتێکەرەکانی؛ لە چەند کتێبی دیکەشدا لەگەڵ توێژەرانی دیکەدا هاوبەش بووە.