سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کاتێک میدیا ڕۆڵی دادگا دەبینێت

ئارین ئاگرین

کاتێک میدیا لە سنووری کاری خۆی دەردەچێت، ڕەوتی دادپەروەری و ژیانی کۆمەڵایەتی ڕووبەڕووی شڵەژانێکی گەورە دەکاتەوە. لە بارودۆخێکی وەهادا، پێش ئەوەی دەزگا یاساییەکان و دادوەر لێکۆڵینەوەی زانستی و ورد بکەن، میدیا تۆمەتەکان دەبەخشێتەوە و حوکمی کۆتایی لەسەر کەسەکان دەردەکات. ئەم ڕەفتارە بنەمای سەرەکیی یاسایی تێکدەدات کە دەڵێت هەر مرۆڤێک بێتاوانە تا ئەو کاتەی تاوانەکەی لە دادگایەکی بێلایەندا دەسەلمێنرێت.

باشترین نموونە ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییانەیە کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدرێت هەر پێش وەختە کەناڵی کوردی بێ گوێدانە بڕیاری دادوەر  ڕۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبێنێت لە پێناو ڕازی کردنی دڵی بینەرەکانی.

مەترسیی گەورەی ئەم دیاردەیە لەوەدایە کە سۆشیاڵ میدیا و ڕاگەیاندنەکان لەبری بەڵگەی ماددی و یاسایی، سۆز و خێرایی لە بڵاوکردنەوە دەکەنە پێوەر. کاتێک شەپۆڵێکی بەهێزی ڕای گشتی لەسەر کەیسێک دروست دەبێت، گوشارێکی ناڕاستەوخۆ و قورس دەکەوێتە سەر دادوەر و لێکۆڵەران، کە ئەمەش دەشێت کاریگەری لەسەر بێلایەنیی پرۆسەی دادگاییکردن دروست بکات.

جگە لەوەش، زۆرجار کەسێک لە دادگای میدیادا تاوانبار دەکرێت و ناوبانگ و ئابڕووی خۆی و خێزانەکەی لەکەدار دەکرێت، بەڵام دواتر کە دادگا بێتاوانییەکەی دەسەلمێنێت، ئەستەمە بتوانرێت ئەو زیانە مەعنەوی و کۆمەڵایەتییە گەورەیە قەرەبوو بكرێتەوە.

لە ئەنجامدا، گۆڕینی میدیا بۆ دادگا نەک هەر دادپەروەری بەدی ناهێنێت، بەڵکوو سەروەریی یاسا بێهێز دەکات و کۆمەڵگە بەرەو پاشگەردانی و حوکمدانی خێرا دەبات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO