لوقمان ڕادپەی
ئەکادیمی و توێژەر، دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتیی لە زانکۆی ئێندنبرە، لە بەریتانیا. نووسەری کتێبی “بەرەو سەربەخۆیی کوردستان: مافی چارەنووس لە یاسا نێوەدەوڵەتییەکاندا”، کە بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن دەزگای ڕۆتلیج بڵاوکراوەتەوە. ئێستا توێژەری هاوکارە لە کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Middle East Forum) و خاوەنی زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونە لە جیۆپۆلەتیک و یاسای نێودەوڵەتیدا. توێژینەوەکانی جەخت لەسەر ڕەهەندە یاسایی و سیاسییەکانی ململانێکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکەنەوە.