
ستارە عارف
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵگای مەدەنی. بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵای ئابووری لە هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و سلێمانی هەیە. کاری لە بواری جینۆساید کردووە و ئەندامە لە یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئەندامە لە ڕۆژنامەنووسانی جیهان، ئەندامە لە دەستەی کارگێڕیی و وتەبێژی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک) بوو. لە دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی مۆر بوو. خاوەنی چەند پەڕتووکی نووسراو و وەرگێڕراوە لە بواری سیاسی و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە. سەدان مژاری ڕۆژنامەوانی و وتار و شرۆڤەی لە دامودەزگا ئەهلی و سەربەخۆکان بڵاوکردۆتەوە. ئەندام و ڕێکخەری دەیان کەمپین و چالاکی و ناڕەزایی لە خزمەتی ماف و ئازادی میللەت و دۆز و مافی نەتەوەیی و دژی ستەمکاری و داگیرکاریی بووە.