ئەبوبەکر کاروانی

نووسەر و توێژەر و سیاسەتمەدارە، هەڵگری بڕوانامەکانی: بەکالۆریۆس لە یاسا، دبلۆمی باڵا و ماجستێر لە فەلسەفەی سیاسی، ماجستێر لە فیکری ئیسلامییە. ئێستا خەریکی نووسینی دکتۆرایە بەناونیشانی “چەمکی ناسیۆنالیزم و پێویستی دووبارە بیناکردنەوەی لە بیری سیاسی ئیسلامی هاوچەرخدا، توێژینەوەیەکی شیکاری رەخنەیی”. سەرنجێکی گەورەی لەسەر ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردە، تاوەکوو ئێستا لەو زنجیرەی بەناوی “ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی” نووسیویەتی حەوت بەرگی چاپ کردووە. لە پاڵ ئەمانەدا خاوەنی ٤٠ کتێبی چاپکراوە. ئەندامی لیژنەی باڵای بزووتنەوەی ڕیفراندۆم بوو کە لە کوردستان لە ٢٠٠٥ ئەنجام درا. ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بووە. وەزیر بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەدان بابەت و وتاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نووسیوە و بەشداری چەندین کۆنگرەی لەناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا کردووە.