جه‌وده‌ت سۆفی

توێژەر و نووسەر و پەروەردکار، بەکالۆریۆسی له‌ كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له‌ سێره‌پی خێرا هەیە. وه‌كوو مامۆستای تایبه‌تمه‌ند، زیاتر له‌ 15 ساڵ لە جنێڤ، سوێسرا، كاری كردووه. لە قوتابخانه‌ی باڵای كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی جنێڤ و قوتابخانەی پۆلیسی جنێڤ وانه‌ی نێوان-كولتووره‌كانی گوتووە‌. وه‌كوو پارێزه‌ری مافی منداڵان 10 ساڵ لە وەزارەتی پەروەردەی جنێڤ كاری كردووه. له‌ 2010 ـه‌وه‌ ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌روه‌رده‌ییه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی دواناوه‌ندی له‌ جنێڤ. چەندین توێژینەوە و بابەتی لە بوارە پسپۆرییەکانی و لەسەر پرسی کورد نووسیوە. ‌ده‌رهێنه‌ری چه‌ند فیلمێكی دۆكومێنتارییه‌ بۆ فێستیڤاڵ و ته‌له‌ڤزیۆنی سویسری‌ دەبارەی لاوان و گرفتی ناسنامە.