هیوا سەلام
نووسەر و توێژەر لە بوارەکانی زمان و سیاسەتی کوردی. زمانەکانی کوردی (ناوەندی و کورمانجی) و ئینگلیزی بەپاراوی دەزانێت و شارەزاییی زۆریشی لە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی هەیە. چەندین کتێب و توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی زمانەوانی و سیاسەت بڵاو کردووەتەوە، وەک “کاریگەریی زمان و سیاسەت لەسەر یەکتری لە هەرێمی کوردستان”؛ “تەونی نەتەوەیی، ئیتنیکەکانی ئێران” بە زمانی ئینگلیزی. هەروەها، نووسەری یەکەم ڕۆمانی کوردییە دەربارەی شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ناوی “دەترسم خاک هەڵ بێت”. کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ خەڵکی بیانی بە ناوی “هینکەر بۆ فێربوونی کوردیی ناوەندی/سۆرانی” ئامادە کردووە. ئەمە جگە لە چەندین توێژینەوەی زانستی لە بواری زمانەوانیی کوردی و دەیان وتار کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بوونەتەوە. لە چەند ساڵی ڕابردوو لە زانکۆی کۆیە مامۆستا بووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە زانکۆی ئیندیانا، لە ئەمریکا.