مەریوان وریا قانع

ئەکادیمیست و نووسەر و توێژەرە. مامۆستایە لە زانکۆی ئەمستردام لە فاکەڵتی زانستە مرۆییەکان. مەریوان یەکێک لە ڕووناکبیرە ناسراوەکانی کورد و قەڵەمێکی بەبڕشتی هەیە و ڕەخنەگرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە. بێجگە لەوەی بەردەوام بە کوردی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەکان بابەت و چاوپێکەوتنی هەیە، نووسەری دەیان کتێبە لەوانە: دەسەڵات و جیاوازی؛ ناسیۆنالیزم و سەفەر؛ دین و دونیا؛ سیاسەت و دونیا؛ شوناس و ئاڵۆزی؛ لە چ ئێستایەکدا دەژین؛ مرۆڤ و کەرامەت؛ دین و عەلمانیەت؛ دڵڕەقیی و بێماڵیی؛ کۆمەڵگا و غەریبەکانی؛ بیرکردنەوە لە سەردەمە تاریکەکاندا؛ بەهەشتی ئیجباری، هتد. مەریوان بێجگە لە کوردی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و هۆڵەندی دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە.