سوداد ڕەسوول
توێژەر و ئەکادیمیی و وەرگێڕ، بەکالۆریۆسی هەیە لە جوگرافیا لە زانکۆی بەغدا. ماستەری لە وەرگێڕان لە زانکۆی سێنترال لانکشایەر لە بەریتانیا بەدەستهێناوە، ئێستاش دکتۆرا دەخوێنێ لە زانکۆی ساینس لە مالیزیا. تێزی دکتۆراکەی سەبارەت بە سیاسەت و پلانی زمانە لە کوردستان. کۆمەڵێک توێژینەوەی لەسەر زارە کوردییەکان لە گۆڤارە ئەکادیمییەکانی ناوخۆ و دەرەوە بڵاو کراونەتەوە. چوار کتێبی چاپ کراوی هەیە. شەش ساڵ لە زانکۆ سۆران دەرسی زارە کوردییەکان و کۆردۆلۆجی و وەرگێڕان و گفتوگۆی ئەکادیمی داوەتەوە.