سامان ساڵح فەرەج

مامۆستایە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خوێندكاری دكتۆرایە لە كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سلێمانی. تایبەتمەندە لە سیستەمە سیاسییەكان و سیاسەتی گشتیی. ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكانی كوردستانە.  ڕاهێنەری پێشكەوتووە لە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە پڕۆگرامی چاكسازیی لە خوێندنی تەكنیكی و ڕاهێنانی پیشەیی، هەروەها ڕاهێنەری نیشتمانیی ڕێگەپێدراوی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتیی (ILO) یە. نووسەری كتێبیی “نۆهەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناساندن و شیكردنەوە. لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە كوردییەكان وتارە ڕۆژنامەوانییەكانی بڵاودەكاتەوە. سەرنووسەری ڕۆژنامەی “گەشەپێدان” بووە. بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كورد-ماد بۆ گەشەپێدانی كەلتوری و دیموكراسییە.