کازم عەباس زەندى
نووسەر و شارەزا لە زمانی کوردی، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە. دەرچووی پەیمانگای کشتوکاڵییە لە موسڵ. لە دوای ڕاپەڕین بەشداری خولی پێگەیاندنی مامۆستایان کردووە و تا ئێستا بەردەوامە لە پیشەی مامۆستایەتی. لە ڕووی زمانەوە خۆی پەروەردە کردووە و خۆی پێگەیاندووە. چەندین باس و بابەت و توێژینەوەی لە گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی و گۆڤارەکانی زمان و زار و ڕامان بڵاوکردۆتەوە. چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە، لەوانە: “چاوگ سەرچاوە و ژێدەرە”؛ “پەیوەندی چاوگەکان لە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی”؛ “زمانی کوردی بەپێی سەردەمەکان”؛ “ڕابەری ڕێنووسی کوردی بە ئەلفبێی عارەبی و لاتینی”.