مەریوان قەرەداخی

شاعیر و نووسەر و چالاکوان، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە، فەرمانبەرە لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی. لێپرسراوی پێکهاتەکانە لە ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانی. لە چەندین ڕێکخراوی مەدەنی ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرتووە. پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی “کلتور و وێژە”یە لە تیڤی دێرین. سەرپەرشتیاری گۆڕینی پرۆگرامی وانەی “پەروەردەی ئیسلامی” بۆ “ئایینناسی”یە لە پرۆگرامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان. خاوەنی هەشت کتێبی چاپکراوە لە بواری شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە.