هەڵکەوت محەمەد پشدەری

وەرگێڕ و نووسەر، دەرچووی بەشی فیزیای کۆلیجی زانستە لە زانکۆی سەڵاحەدین. ماوەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان کاری کردووە. بایەخ بە بۆ مێژووی دێرینی کوردستان و شوێنەوارەکانی دەدات. لەو بوارەدا لە پێناو نیشاندانی دەوڵەمەندیی وڵاتی کوردستان، هەوڵی داوە لە ڕێگای وەرگێڕانی ئەو بابەت و توێژینەوە زانستییانەی لەسەر شوێنەواری کورستان نووسراون و بڵاوکرانەتەوە، بخاتە بەردەستی خوێنەری کورد. بە هەمان شێوە، لەگەڵ گەورەبوونی ڕۆڵی زانستی جینناسیی و بڵاوبوونەوەی توێژینەوەکانی لە جیهاندا، ئەو بوارەشی لەبەر چاوگرتووە و هەوڵ دەدات زۆرترینی ئەو جۆرە زانیارییانە بۆ تاکی کورد فەراهەم بکات.