پەیڕەو ئەنوەر
نووسەر، بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسییەکان. چەندین بابەت و وردە-توێژینەوەی بە کوردی و ئینگلیزی لەبارەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و حکومەت و حکومڕانییدا بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا سێ کتێبی چاپ و بڵاوکردۆتەوە (“تورکیا: هێزێکی ماندوو”؛ “چۆن لە هێزی نەرم تێبگەین؟”؛ لەگەڵ “سەرەتایەک بۆ جێندەرناسی”). چەند کتێبێکیشی وەرگێڕاوە. لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی وەک ڕاهێنەر و توێژەری سیاسی کاری کردووە. دەرچووی بەرنامەی پەروەردەی دیمۆکراسییە بۆ گەنجانی عێراق.