
بەشی یەکەم لە فەلسەفەی سیاسیدا، ساتەوەختی گۆڕانی بکەرێکی شۆڕشگێڕ بۆ پاشکۆیەکی کارگێڕیی، یەکێکە لە پڕ ئازارترین دیمەنەکانی مێژوو. وتارەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە و تێکەڵبوونی بە سوپای سووریای ژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند، جاڕنامەی هەرەسێکی گەورەیە، پاشەکشەیەکی وجودییە، کە تێیدا نەتەوەیەک لە لوتکەی ئیرادەی...









