
(3) لە تیوری پۆست کۆلۆنیالیزمدا گوتمان بە ڕەهایی ناکرێت بیکەین بە چوارچێوەیەک بۆ دۆخی کورد و بکرێت بە پاساو بۆ داگیرکەرانی ئەمڕۆی کوردستان. ئەوەی داگیرکەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەو سەد ساڵەی ڕابردوودا دژ بە نەتەوەی کورد کردوویانە، ڕووی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایان سەد قات سپی کردووەتەوە. بێشکچی دەڵێت: بەکۆلۆنیکردنی کوردستان زۆر خراپتر و وێرانکەرترە...









