
بەشی چوارەم دەستنیشانکردنی چارەنووسی ئێمەی کورد پرسیارێکە، لەم سەد ساڵەی دواییدا بەچەندین شێوە لەلایەن خۆمان و داگیرکەران وەڵام دراوەتەوە، چونکە هەریەکەمان بەخواستی خۆمان وەڵاممان بۆ دۆزیوەتەوە، ئەمەش وایکرد داهاتووی هەردوولامان بەخوێن و ماڵوێرانی تەواو ببێت، ئەو کارەساتانەی کە ڕوویاندەدا هەردەم دووبارە ببێتەوە و هەر جارەی بەشێوەیەک دەربکەوێت، بۆیە لەئێستادا هەردوو لا پێویستمان بە...








