سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

تارماییەکانی جەنگێکی نوێ و دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کورد

ناوچەکە لەبەردەم سەرەپێچێکی مێژوویی خۆیدایە، زیاد لە جارێك لە ڕابردوودا ئاماژەمان بەوە کردووە، کە بە هەموو پێوەرەکان ئاسان نییە بیرلەوە بکەینەوە، ئیسرائیل ئەم هەلە لەدەست بدات و پەلاماری بەرنامە ئەتۆمییەکە و ژێر خانە  زانستی و چەکسازییەکەی، ڕەنگە سەرچاوە ئابوورییەکانی، کۆماری ئیسلامی ئێران نەدات. بۆ ئەوەی سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم بەزلهێزبوونی هەرێمایەتیی و هەژموونکردنی بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەراستی نوێدا لابەرێت. ئەوەی ناویش نراوە گفتوگۆ لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا دا، لە جەوهەردا گفتوگۆ نییە، بەڵکوو خستنە ڕووی کۆمەڵێ مەرجن بۆ خۆبەدەستەوەدانی  ئێران و ڕازیبوون بە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دەستبەرداربوونی پڕۆژەی موشەکی بالیستی  و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا. مەرجەکان لە ڕاستییدا هی “ئیسرائیل”ن و هیچ بوارێکیش بۆ سازشکردن بەواتا سیاسییە پیشەییەکەی ناهێڵنەوە.

هەرجەنگێکیش دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕووبدات، کە لە ئێستادا لە هەرکات نزیکترە، لەبنەڕەتدا جەنگی ئیسرائیل‌ـەو ئەمریکا وەك هاوپەیمان پشتیوانی لێ دەکات  گەرچی لە کۆمەڵێ ڕووشەوە هاودیدو ئامانجن. دیارە بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش دژ بە کۆماری ئیسلامی، نیشانیدا، کە ئەوروپییەکانیش لەسۆنگەی لاوازکردنی پێگەی ڕووسیا و دواتریش چین پشتیوانی ئیسرائیل، لە ئەگەری هەر هێرشێك دژ بەکۆماری ئیسلامی، دەکەن. بڕیارەکە پاساودانێکی ئاشکرای بەکارهێنانی هێزە دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی، گفتوگۆکانیش لەسایەی نەبوونی هیچ دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەچارەسەری مام ناوەندی، کە گیانی سیاسەتە و پاساوی گفتوگۆش دەداتەوە، هێندەی پاساودانی جەنگن، بەو ئەندازە مەبەست تیایاندا بەئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکان نییە. ئامانجی بنەڕەتی لێیان ئەوە بوو ئەوەی دەکرێت بە جەنگ بەدی بێت، ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ پێشکەش بە ئەمریکییەکانی بکات. بەوەش ئامانجەکانی ئیسرائیل بەدی بێت و ئیدارەی ترەمپ‌ـیش زیاد لە پێویست ناچار نەبێت دژ بە ئامانجە لە پێشینەکان و دیبلۆماسییەتی بازرگانی خۆی بجووڵێتەوە. 

خۆبەدەستەوەدانی کاربەدەستانی ئێران بێ هیچ بەرانبەرێك، لەوانە هەڵگرتنی سزاکان، تەنها لەو سۆنگەوە خۆیان لە گورزوەشاندنی سەربازیی و جەنگ دوور بخەنەوە، کۆی سیستەم دەباتە ژێر پرسیاری جۆراوجۆراوە و ڕەوایەتیشی لەسەر ئاستی دروشم، گوتار و مەیدانیش لێ دەستێنێتەوە.

پەنابردنە بەر هێز دیسانەوە چارەنووسی نیزام لە ئێران دەخاتە بەردەم ئایندەیەکی نادیارەوە. بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو حاڵەتێکدا پێدەچێت لەنێوان خۆبەدەستەوەدان ونینۆککردن وکۆتایهێنان بە شۆڕش  و جەنگ لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی چارەنووسی خۆی، دووەمی هەڵبژاردبێت.  چونکە  کاربەدەستانی ئێران هەستیان  بەوەکردووە، داواکان بە یەك و دوو کۆتاییان نایەت، ئامادەی هەڵگرتنی سزاکانی سەرئێران نین، ئەگەر ئەو ژەهرەشیان نۆش کرد مەرج نییە دواتر ڕووخاندنی ڕژێم نەخەنەڕۆژەڤیانەوە. بۆیە ئەگەر  لە جەنگدا دەرفەتێك بۆ ئابڕووی خۆپاراستن و دەستکاریکردنی هاوکێشەکان و گفتوگۆ و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی بژاردەکان بوونی هەبێت، لە ئاشتییەکی سەپاو و خۆبەدەستەوەداندا ئەوەش دەست ناکەوێت. یاخود لەوە تێگەیشتوون بڕیاری جەنگ یاخود دەست لێوەشاندنی سەربازی دژ بە وڵاتەکەیان دراوە، بیانەوێت و نەیانەوێت جەنگیان بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەوەی ئەمان خەریکین لە دەستکاریکردنی کاتەکەی و هەندێ وردەکاری زێدەتر هیچی تر نییە.

هەر چۆنێك بێت، لەدوای ئەگەری پەلاماردانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەسەندنی  ڕووداوەکان بۆ جەنگێکی هەمەلایەنەی چارەنووسساز، کە تەنها ڕازیبوونی ئێران بە مەرجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەتوانێت ڕێی لێ بگرێت، کورد و پرسەکەی دەکەونە بەردەم دەرفەت و ئاڵنگاری مێژوویی نوێوە. دەبێت حیسابی ئەوە بکرێت هەرێمیش بێ باج لێی دەرنەچێت، بەڵام  دەرفەتی نوێشی بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی خاك و دەستکاریکردنی سروشتی پەیوەندییەکانی بەوی دی عەرەبییەوە لە عێراق دا دێتە بەردەم، کە پێویستە خۆی بۆ ئامادە بکات. ئەو بۆشاییە جیۆسیاسییە نوێیانەی لە هەر جەنگێکی نوێش لە ناوچەکەدا دەکەونەوە، کورد پاڵێوراوە بەشدار بێت لە پڕکردنەوەیان. هەر لەوێشەوە، شانسی دووبارە پێناسەکردنەوەی پێگەی خۆی دەبێت.

فهل من مدكر؟

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO