جەلیل ئازادیخواز
دەرفەتە. ئێستا ڕژێم نەدەتوانێ هێز بێنێ و نە دەتوانێ بڵاوە بە هێزەكانی بكات. ڕژێم هێزی ئاسمانی نییە و لەم ڕووبەرەدا بە تەواویی و لە هەموو ڕەهەندەكانی كردەیی هەواییدا ئیفلیجە. هێزی زەوینی زەوینگیرە و توانای جمووجوڵی نییە، هەر جووڵەیەكی دەكەوێتە بەر زەبری وێرانكەری هێزی هێرشبەری زاڵی ئاسمانی ئیسرائیل. ناڕەزایەتیی و توڕەیی گشتی بەرفراوانە و ڕووبەرێكی زۆری كۆمەڵگەی كوردستان و ئێرانی داگرتووە. نەبوونی پێداویستی ژیان و ئەمنییەت و ئاسایش بە جارێ قەڵس و توڕەی كردوون. ڕژێم لە ئاستی گشتیی و لە كۆی خۆیدا لە قەیرانی قووڵ و چارەنەكراودایە. لە ڕووبەری سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بە سەر شار و خەڵكدا لە پاشەكشە و قەیران و بێ دەسەڵاتیی دایە. كوردستان و هەرێمەكانی تری گەلانی داگیركراوی ئێران زۆرترین ئامادەییان بۆ خێزانی مەزن هەیە. كۆ ناوچە و خالێكی هەرە لاوازی ڕژێم و ئێران هەیە، پەلاماری كۆ ڕەهەندی ئەم خاڵانە و ڕێكخستنی پێویست دەتوانێ ڕژێم بەرە و هەڵوەشانەوەی خێراو لەدەستدانی بەڕێوەبەریی و ڕووخانی خێراتر بەرێت.
لە هەنووكە و داهاتوودا ئیسرائیل و ئەمریكا و هێزە جیهانییەكان ناكرێ تەنیای بێڵن، یان پشتیوانی نەكەن. بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو دەمانكاتە خاوەن هێز و ڕۆڵ، لە هەر جۆرە فۆرمێك و پێكهاتەیەكی سیاسیی و دەسەڵاتداری لە كۆی ئێران دا. پڕۆژە و پڕۆژەی جێگرەوە و هاوبەش و هاوپەیمانی و هاوئاهەنگی ناوچەیی، بەتایبەتی لەگەڵ هێزی زاڵی هێرشبەر، زامنی سەركەوتن و بەئاكام گەشتنی ئەم پڕۆژەن. لانی كەم لەسەر ڕاوەستان و بیركردنەوە و ڕەچاوكردنی بابەتێكی بێ زیان و بابەتیی و پێویستە.
لەم دۆخەی ئێستادا مرۆڤی كورد و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە سێ دۆخ زیاتری نییە. یەکەمیان، دەبێتە بەشێك لە هێزەكانی ڕژێم و پارێزگاری دەكات، كە دوور و نەگونجاوە. دووەمیان، دەبێتە سەربازی ئیسرائیل و بۆی دەجەنگێ، كە ئەمیش نە گونجاوەوە و نە پێویست. دۆخی سێیەم، كە باشترین دۆخە، دەبێ ببێتە بەریانی سێیەم و هەموو لاوازیی و بۆشاییەكانی دەسەڵات بقۆزێتەوە و فۆرمێك بەخۆی ببەخشێ و ببێتە بوونێكی واقعی، كە قەوارە و پێكهاتەی خۆیی هەبێت و لە هەر جۆرە گۆڕان و پڕۆژەیەكی ڕوو لە ئێران بەژمار دبکرێت و جێگەی خۆی هەبێت. ناگرێ بەریانی سێیەم بیت و هاوپەیمان و هاوئاراستە و هاوشانی دوژمنی داگیركەرەكەت نەبی، كە ئیسرائیلە. لە ئێستا هەرجۆرە بانگەشەیەك بۆ نەبوونی شەڕ و ڕاگرتنی، یان خەلقی هەر هێزێكی دژە شەڕی هەنووكەی ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت بەڕژێمی ئێران و مانەوەی ئەو ڕژێمەیە. كۆتای هاتنی شەڕ لەم دۆخەدا تەنیا مانای داپڵۆسینی بزووتنەوەی كوردستان و بزاوتەكانی دیكەی ئێرانـە لە لایەن ڕژێمێک كە گیان لەم شەڕە دەردەبات. نایەوێ هیچ كەس و بەریانی لاسایی مەسیحمان بۆ بكاتەوە و باسی نائەخلاقی شەڕ و نامرۆیی بوونیمان بۆ بكات! لە ئێستادا نائەخلاقیتر لەوە نییە هەوڵ بدرێت ڕژێم لە هەڵوەشانەوە و مەرگی حەتمی دەرباز بكرێت و جەماوەر و چەمكە ئەخلاقی و مرۆییەكانی بۆ بكرێتە قوربانی. ڕژێمێ كە هەموو نۆرم و پرینسیپ و ئەخلاق و یاسا و ڕێسایەكی زەوینی و ئاسمانی بەزاندووە.