سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نیشتمانسازی لە کۆدەکانی هەوریی گوڵوەنی

هەوراز محەمەد

گوڵوەنی وەک نیگارەکانی تری سەر فەرش و قاڵی و جاجم و بەڕە، هەوریش (سرکەیی، شەدە، گوڵوەنی) یەکێکی ترە لەو پارچە کولتووریانەی بەشێک لە ژیاری کۆمەڵگەی کوردستانی پێک دەهێنێت.

ئەم پارچە پۆشاک یان سەرپۆشە ڕەسەنەی زاگرۆسنشینان، زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ کوردی (کەلهوڕ و لوڕ و لەک) و بەتایبەتیش لە گەرمەسێر تا ئیلام زۆرتر بەکارهاتوە. ژنان وەک سەروبەست زۆرتر بەکاریان هێناوە و لە کۆندا مەرج بووە کە ئەم سەروێنە بۆ بووک بکرێت و لەناو جیازیەکەیدا دابنرێت. لە بۆنە تایبەتەکانیشدا پیاوان دەیکەنە پشتوێن و شاڵی دەورەمل.

لە بنەڕەتەوە ئەگەر سەرنج بدەین نەخشە و نیگارەکە چوارگۆشەیەکە (ماڵێکە)، کە بەچوارچێوە یان دیواربەندێک سنوورەکەی کێشراوە. ئەو چوارچێوەیە لە سێ ڕاستەهێڵی لەسەر یەک پێکهاتوە. هێڵی یەکەمی دەرەوە بریتییە لە پەلکی گەڵا، وەک ئەوەی لاولاوێک بێت و بە دیوارێکدا هەڵزنا بێت. ئەمەش ڕێک ئەو شتەیە کە دەبینین لە ماڵی کوردی دا دیوارەکان بە لاولاو و جنگەپشیلە و گوڵەشیلان ڕازاونەتەوە. هێڵی دووەم وەک زنجیرێک وایە کە ئەڵقە بە ئەڵقەی پێکەوە بەستراون، ئەم زنجیرە زۆرتر پێکهاتەیەکی پێکەوە گرێدراوی کۆمەڵایەتییمان نیشان دەداتەوە، کە لەناو ئێمەدا مانایان بەرهەم هێناوە. هەر لە هەڵپەڕکێوە تا دەگاتە پەلککردنی کەزی کچان. هێڵی سێیەم بریتییە لە کۆمەڵێک بازنەی دوا بەدوای یەک، کە زۆر لێی ورد دەبیتەوە هەست دەکەیت کۆمەڵێک کەسن و بەتەنیشت یەکەوە وەستاون، ڕەنگی ڕەش و سپیەکان لەگەڵ نەخشەکەدا ئەگەر باش سەرنجی بدەیت لە هەردوولاوە کەسەکان و سەر و شانیان دەبینین. ڕێک بەشێوەی ڕەشبەڵەک، جا بۆ شایی هەڵدەپەڕن یان بۆ شین چەمەری دەکەن، یان وەک ڕیزی پێشەوەی جەنگاوەران بەتەنیشت یەکەوە وەستاون. ئەمەش دیسان وەک نیشانەی پێکەوەیی کۆمەڵایەتی دەبینرێت.

دوا بە دوای مێرابەکان، لە ناوەوە چوار گەڵای گەورەی ڕەنگ سپی هەن، کە لە شێوەی گەڵای بەڕوون و لە ناوەوەشیاندا نیگاری لقێکی گەڵادار هەیە کە لە بەشی سەروویدا گوڵێکی شێوە قوچەکی گرتووە، بە شێوەی گوڵەکەدا دیارە کە گوڵ وەلاک (سوریاس) بێت. کە لە بنەڕەتدا گوڵێکی سروشتییە و لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەڕوێت، ئەوەش کە لە ناو گەڵای بەڕووەکەدا نەخشێنراوەتەوە، ئەو پێکەوەییە چیاییە دەنەخشێنێتەوە کە هەردووکیان ڕووەکی شاخاوین. بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە لەناو گوڵ وەلاکەکەدا خۆرێک بوونی هەیە، خۆریش لە ئەفسانە و تێگەیشتنی کوردەواریدا هێمایەکی پیرۆزە و نیشانەی ژیان و ڕووناکییە.

لە ناوەوەدا دیسان چوار گۆشەیەکی تر بوونی هەیە، کە نەخشی چوارچێوەکەی بە “دان و شەن” کێشراوە، خاڵە یەک لە دوای یەکەکان وەک دانی دانەوێڵە یان هەر ڕووەکێکی تر دیارن لەم پانتاییەدا نیشانەیەکی ژیانی کشتوکاڵییە و لە دوای دانەکانەوە، هێمای شەنمان هەیە. دیارە ئەوەش بۆ دوای دورینەوەی بەروبووم دێت. لەناو ناوەندی شەنەکەدا هێمای سێگۆشە دەبینین، کە لە نیگاری چنینی کوردەواریدا سێگۆشە پێی دەڵێن نەخشی باوەڕ، کە هێمایە بۆ چاوەزار و پارێزراوبوون لە چاوپیسی لەلایەک و لە لایەکی تریش هێنانی ڕزق و ڕۆزی. ئەمەش تەواو لەگەڵ “دان و شەن”ـەکەدا یەک دەگرێتەوە کە هێمای بەروبووم و ڕزقن. لەناو ئەم چوار گۆشەیەدا هێمای خاچێکی سوور هەیە، هەندێک وەک نیشانەی خاچی ئایینی کریستیانی لێکی دەدەنەوە و هەندێکی تریش وەک نیشانەی جەمسەرنوێن، لادۆز (قیبلەنوما)ی دەیبینن، کە هەر چوار ئاڕاستەی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دیاری دەکات. دیسان لە ناوەوەی ئەم خاچەشدا بازنەیەک بوونی هەیە کە لە ناوەڕاستیدا خاڵێک هەیە وەک ئەوەی نیشانەی چەق بێت. لێکدانەوەی ئەم چیرۆکە وێنەییە دەکرێت بۆ چەقی ژیان بێت کە بە هەر چوار ئاراستەدا بڵاوبۆتەوە و کشتوکاڵی بە هەموو لاکاندا بڵاو کردۆتەوە. هەر لە ناو چوارچێوەی یەکەمدا هاوشانی گەڵا بەڕووەکان لە سوچەکانی چوار گۆشەکەدا چوار خاچی تریش بەهەمان ناوەڕۆک بوونی هەیە.

لە کۆتایدا ئەوەی لە نیگاری گوڵوەنی، هەوری دا، دەیبینین چیرۆکێکە. چیرۆکی سەر زەمینی کوردستان کە چوارچێوەیەکی هەیە و سنووری هەیە و بە چیاکان و دار و گوڵی چیایی دەورە دراوە، لە ناوەوەشیدا لە دەشتەکاندا خەریکی کشتوکاڵە و سەرزەمینەکەشی چەقی شارستانی مرۆڤایەتییە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO