شێرکۆ کرمانج
نووسەر و ئەکادیمییە، تایبەتمەندە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. نووسەری کتێبی “شوناسی عێراق” و “بەسیاسیکردنی ئیسلام”ـە، کە بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی بڵاوبوونەتەوە و زیاتریش لە بیست توێژینەوەی بە ئینگلیزی لە گۆڤار و قەبارە ئەکادیمییەکان بڵاوکردۆتەوە، لە رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکانیش بابەت و توێژینەوە بڵاودەکاتەوە. شێرکۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بووە، لە زانکۆی سەلاحەدینیش وانەی گوتۆتەوە. ئەو چوار ساڵ مامۆستا بووە لە زانکۆی ئوتارا لە مالیزیا و چوار ساڵیش هەم مامۆستا هەم سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بووە لە زانکۆی شاریقە لە ئیمارات. ئێستا پرۆفیسۆری بەشدارە لە زانکۆی کۆیە و هاوسەرۆکی کورسی ئابوری سیاسیی پەروەردەیە لە ئەکادیمییای بەریتانی لە زانکۆی ئولستەر.