سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لەشکری یەکگرتوی کوردستان زامنی سەرکەوتنی گەلی کوردە

لە کۆتاییدا نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان، یان جوانتر بڵێین پارتی و یەکێتیی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێت نەتەوەی کورد خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بێت، چونکە بوونی ئەو لەشکرە زامنی سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەونە لە مێژینەکانی گەلەکەمانە نەوەکوو تەنیا لە باشوری کوردستان، بەڵکوو لە سەرجەم پارچە داگیرکراوەکانی نیشتمان جێگەی دڵخۆشی هەموو کوردێکی بەشەرەف و خاوەن ویژدان و خاکپەرستە، بۆیە یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە لەژێر هەر ناوێک دابێت، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمدا دڵی تاک بە تاکی گەلەکەمانی خۆشکرد و موژدەیەکیش بوو بۆ سەرجەم دۆستانمان، کە لە هەوڵی ئەو یەکخستنە درێخیان نەکرد، بە تایبەتی هێزی هاوپەیمانان.

بەو هەنگاوە بوێرانەیە یەکێتیی و پارتی، ئەگەر وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت، کورد دەبێتە خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جێگەی ئەوەی لە ململانێی حیزبیدا ڕۆڵ بگێڕێت، دەبێتە هێزێکی نیشتمانی و بنەما بۆ برایەتی و هەنگاونان بۆ سەرکەوتنی یەکجارەکی، چونکە ئەگەر بەر لە یەکگرتنیان، هەر هێزە و فەرمانی لە حیزبەکەی وەردەگرت و بەکار دەهێنرا، ئێستا دوای ئەو بڕیارە کوردانەیە حیزب ناتوانێت هێزی پێشمەرگە بەکار بهێنێت. لە گەڵ ئەوەشدا، ئەو هێزە دەبێتە جێگەی متمانە و ناو و ناوبانگی نێودەوڵەتی هەڵدەگرێت و دۆست و دوژمن حیسابی تایبەتی بۆ دەکات، کوردیش لەو نێوەندەدا دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو بە دسپلین و بڕاوەی دەستی حیزب، هەرچەندە حیزب دروستکەری ئەو هێزانەن پێیانەوە ماندووبوونە، بەڵام حیزبەکانیش لە پارتی و یەکێتیی درکیان بەوە کردوە، کە دەبێت لەبەر ئەوەی حکوومەت و پەرلەمان و وەزارەتێکمان بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە هەیە، بۆیە دەبێت هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو وەزارەتەدا ڕێک بخرێت و درێژە بە کار و چالاکی خۆیان بدەن، بۆیە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبونی سیاسییە باڵاکانی حیزبە سیاسییەکان و حکوومەتی هەرێم و دۆستانمان ئەو هەنگاوە ئازایانەیە دراو ئیدیکە کورد و حکوومەتی هەرێم لە باشوری کوردستان خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی خۆیەتی، ئەو لەشکرە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەکەوێتە ئەستۆ و لە ڕەهەندە نەتەوییەکاندا بەشدار دەبێت، بەجۆرێک هێزی پێشمەرگە بۆ لەمەودوا مافی حیزبەکانی بەسەرەوە نامینێت و لە ململانێ حیزبییەکاندا بە کار ناهێنرێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO