سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

تراجیدیای مەعریفە لە سەردەمی سەرمایەداریی‌دا

ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د

لە ئەدەبیاتی زانستە سیاسییەکان و ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتیدا، مەعریفە و لێکۆڵینەوەی زانستی وەکوو کۆڵەکەیەکی سەرەکیی سەروەریی نیشتمانی و فەزای بەرژەوەندیی گشتیی پێناسە دەکرێن. بەڵام لەژێر سایەی هەژموونی مۆدێلی نیولیبرالیزم‌دا، پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و بازاڕ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان تووشی شێوانێکی بنەڕەتی بووە. تراجیدیای مەعریفە لەم سەردەمەدا لەوەدا دەردەکەوێت، کە سیاسەتی زانستی لە لایەن کارتێل و کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکانەوە قۆرخ كراوه‌، بە جۆرێک کە ئاراستەی توێژینەوە لە خزمەتی گەشەپێدانی گشتیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لایداوه‌ و کراوەتە ئامرازێکی ستراتیجی بۆ پاراستنی پێگەی دەسەڵاتدارێتیی چینی باڵادەست.

ڕەگی سەرەکیی ئەم تەنگژەیە دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشەی مۆدێلی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی و سەپاندنی سیاسەتی دەستپێوەگرتنی دارایی . لێ کاتێک دەوڵەتەکان، بودجەی گشتیی زانکۆ و تاقیگە ستراتیجییەکانیان کەم کردەوە، ئیدیکە دەرگایان بۆ کەرتی تایبەت واڵا کرد، تاوەکوو لە ڕێگەی سپۆنسەر و یارمەتیی داراییەوە ئەجێندای خۆیان بەسەر ناوەندە ئەکادیمییەکاندا بسەپێنن، لە ڕوانگەی ئابووریی سیاسییەوە، ئەم دیاردەیە بووە هۆی گواستنەوەی دەسەڵاتی بڕیاردان لە دەست نوێنەرانی نەتەوە و دامەزراوە دیموکراتییەکانەوە بۆ دەستی بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان. لە ئەنجامدا ،ئەو پڕۆژە نیشتمانییانەی بایەخیان بە تەندروستیی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی هەژاری و ژینگە دەدا، پەراوێز خران لە بەرانبەر ئەو توێژینەوانەی کە پشکی بازاڕ و قازانجی کۆمپانیاکانی دەرمان و چەک و تەکنەلۆجیا مسۆگەر دەکەن.

لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، ئەم تراجیدیایە شێوازێکی ئیمپریالیستیی نوێ وەردەگرێت، کە تێیدا جیاوازیی نێوان باکوور و باشووری جیهان قوڵتر دەبێتەوە. وڵاتانی پێشکەوتوو و کۆمپانیاکانیان لە ڕێگەی یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی و ڕێککەوتننامەی مافی خاوەندارێتیی فکری، مۆنۆپۆلێکی توندیان بەسەر پێشنیازه‌كانی زانستدا سەپاندووە. ئەم نایەکسانییە لە دابەشکردنی تەکنەلۆجیا و چارەسەرە پزیشکییەکاندا بەڕوونی دەرکەوت، بە جۆرێک ژیانی میلیۆنان مرۆڤ لە وڵاتانی هەژاردا دەکرێتە قوربانیی یاسای پاتێنت (patent) و پاراستنی قازانجی بازاڕ. زانست لەبری ئەوەی ببێتە ئامرازی لێکنزیکبوونەوە و پەرەپێدانی جیهانیی، گۆڕاوە بۆ چەکێکی جیۆپۆلەتیکی بۆ سەپاندنی پاشکۆیەتیی ئابووری و سیاسی بەسەر نەتەوە و وڵاتە پەراوێزخراوەکاندا.

لەسەر ئاستی بڕیاردانی ناوخۆیی، به‌ سەرمایەداریکردنی لێکۆڵینەوە مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراسی. کۆمپانیا زەبەلاحەکان لە ڕێگەی دارایی و لۆبیکردنی بەرفراوانەوە، ئەو توێژینەوانە بەرهەم دەهێنن، کە شەرعیەت بە بەرژەوەندییەکانیان دەدات. بۆ نموونە، شاردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان لە لایەن کۆمپانیاکانی نەوت و وزەوە. کاتێک بەڵگەی زانستی دەبێتە کاڵایەک بۆ کڕین، هاووڵاتییان توانای چاودێری و متمانەیان بە دامەزراوە فەرمییەکان لاواز دەبێت. ئەمەش سەردەکێشێت بۆ جێگرتنەوەی بەشداریی سیاسیی جەماوەری بە جۆرێک لە تەکنۆکراسیی داخراو، کە تێیدا بڕیارە ستراتیجییەکان نەک لە پەرلەمان، بەڵکوو لە پشت دەرگا داخراوەکانی کۆمپانیاکان و بە پێوەری قازانج دادەڕێژرێن.

لێره‌دا،‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی تراجیدیای مەعریفە لە سەردەمی سەرمایەداریدا ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی تەواو سیاسییە و هەڕەشە لە سەروەریی نیشتمانی و ئاساییشی کۆمەڵایەتی دەکات. کۆنتڕۆڵکردنی زانست لە لایەن بازاڕەوە دەستکەوتە دیموکراتییەکان لەناو دەبات و داهاتووی مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسییەوە. دەربازبوون لەم دۆخە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی ڕاستەقینە هەیە لە ڕێگەی: گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ پشتیوانیکردنی دارایی بێمەرج لە توێژینەوەی زانستی، دەرکردنی یاسای توند دژ بە مۆنۆپۆلی کۆمپانیاکان لە بواری دەرمان و تەکنەلۆجیادا و دانانی مەعریفە وەکوو سامانی نیشتمانی و مافێکی بنەڕەتیی هاووڵاتیان، نەوەک وەکوو پشکێک لە بۆرسەی جیهانیدا.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO