سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لەچی دەترسێیت ئەی خاک وێران، وا تەعریب ڕەگوڕیشەت هەڵدەکێشێت

مەلا هندرێن

لە هەر کەسێک بپرسم، چ دەستەڵاتدار و خاوەن‌ هێز، یان بێدەسەلات و هەژار، یاخود ڕووناکبیر و جەوهەردار، نەخوێندەوار، گەورە یان بچووک، ژن یان پیاو، دڵنیام هەموویان بەیەک زمان و یەک نەوای بڵند وەڵامم دەدەنەوە. ئەگەر خانەوادەیەکی عەرەب بە بیانووی  ئاوارەبوون و بێدەرەتانی ڕووت تێ بکەن و لێت بپاڕێنەوە، تاوەکوو لە حەرەمی ماڵەکەتدا پەنایان بدەیت، تۆش لەسەر بنەمای بەزەیی و پاکی دڵ و  نیشاندانی نییەتی پاکی نەتەوەپەروەری، بۆ چەند ڕۆژێک دەرگای خۆتیان بۆ واڵا بکەیت، بەڵام دوای پشوودان و چاوکرانەوە، میوانەکە لە سووچێکی ماڵەکەتدا خۆی قایم بکات و بە لووتبرزییەوە بڵێت: «من ناڕۆم و ئەم سەرایە موڵکی منیشە»، نەوەکوو هەر ئەمەش، بەڵکوو ڕۆژانە کەس و کاری زیاتری خۆی بهێنیتە حەوشەکەت و چاوت لێ سوور بکاتەوە و هێمای ئەوەت پێ بدات، کە دەبێت سەرایەکەشیان بۆ چۆڵ بکەیت، ئەگەرنا هێرش دەکەنە سەرت… گەلۆ، ئاخۆ هەڵوێستت چی دەبێت؟

ئایا کەس هەیە وەکوو شێری ژیان کۆست بگرێت و پەلاماری ئەو بێڕەوشتانە نەدات و بە شەق و پێلەقە لە حەرەمی خۆی دەرییان نەکات؟ ئایا کەس هەیە لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییە ناپیاوانە و ترسنۆکانەیەدا خۆی گێل بکات و بڵێت «تەنیا کڵاوی خۆم بگرم، با با نەیبات».

مادام مرۆڤ لەسەر شەرەفی بەرەی ماڵی خۆی ڕێگە بە دەستدرێژی لەم جۆرە نادات، چۆن دەتوانێت بۆ سەر ئاخ و نیشتمانەکەی قبووڵی بکات، لە کاتێکدا نیشتمان، ئەو هێلانە پیرۆز و کەلاوە دێرینەی کۆکەرەوەی سەرجەم شکۆ، فەڕ و ژیاری ئێمەیە.

چیرۆکی دێرین و ئیمڕۆی تەعریب ڕێک بەم جۆرەیە؛ سەرەتا بە خشپەی بێدەنگ و بە پاڕانەوە پەنات بۆ دەهێنن، پاشان وەکوو ماری سڕبووی ناو هێلانەی خۆمان، پێوەمان دەدەن. ئەوانە هێندە بێباک و پشتیوانشکێنن‌، بەدرێژایی مێژوو بە دەیان وڵاتیان داگیرکردووە و مۆرکی نەتەوەیی و زێدی ڕەسەنی گەلانیان بەسڕینەوە سپێردراوە. لە کۆی ٤٠٠ میلیۆن عەرەبی ئەمڕۆ، تەنا ٦٠ میلیۆنیان عەرەبی ڕەسەنی هۆڤی و بیابانن، ئەو ٣٤٠ میلیۆنەی دیکە لە ڕەسەندا نەتەوەی خاوەن مێژووی سەربەخۆ بوون، کە لەژێر پەردەی دەسەڵات و شەریعەتدا بەزۆر کراون بە عەرەب، بە یەکجاری سیمای نەتەوەیی و دیمۆگرافیای دەیان هەرێم و ئاخیان فەوتاند و ناسنامەکەیان قووت دا.

سەیرە، کە بە هەزاران مرۆڤی کورد، بە چاوی کراوەوە تۆفانی تەعریب دەبینن و ڕۆژانە بە دەیان وتار و ڤیدیۆ مەترسییەکە دەخرێتە بەر دیدەیان، کەچی زۆر بێباکانە پشتی تێ دەکەن و لە ناخی خۆیاندا دەڵێن: «سەری بێئێش بێسەرئێشەیە، بۆ سێ تای لێ ببەستم»، یان دەڵێن: «دەست بە کڵاوی خۆمەوە دەگرم، با با نەیبات، من چی کارم بە ئاگری تەعریبەوە هەیە»، تەنانەت هەندێکیش بە ڕاشکاوییەکی شەرمهێنەر دەڵێن: «بازاڕ و بژێویمان لەسەر گیرفانی ئەم عەرەبانەیە، چی تێدایە، مادام بەشێکین لە بونیادی عێراق دەبێت بەمەش ڕازی ببین».

منیش لەم مینبەرەوە بەو کەسانە دەڵێم: لەچی دەترسێیت، ئەی ئەرزی وێران. ئایا دەزانیت تەمەنی ئەم ملکەچی و سەردانەواندنەت بە تەعریب تەنیا چەند وەرزێکی کەمە، ئەوکاتەی عەرەب، وەکوو ناوچەکانی “کەرکووکی دڵ و مووسڵی بریندار” دەست بەسەر ئەم شوێنەشدا دەگرن، ئیدی هیچ کوردێک نەوەکوو هەر ناتوانێت دەست بە کڵاوەکەیەوە بگرێت، بەڵکوو فریای شەرواڵەکەی خۆشی ناکەوێت. هیچ کوردێک ناتوانێت بە ئاسوودەیی نان لە شارەکەی خۆی پەیدا بکات و کەرامەت و نامووسی خۆی لە دەستدرێژی ئەو هۆڤیانە بپارێزێت. ئەگەر ئەمڕۆ خەمی قازانجکردنی چەند قڕۆشێکی کاتیت بێت، بەیانی خەمی داڕمانی شکۆ و کەرامەتی خێزانەکەت پشتبڕت دەکات، یان دەبێت ببیتە کۆیلەی ژێردەست، یاخود دەبێت سەرت هەڵبگریت و ئاخ و شوێنەواری بابوباپیرانت بە زەلیلی بەجێ بهێڵیت.

گەلۆ لەم ساتە وەختە مێژووییەدا، تۆ دەتوانیت تەنانەت بە لایکێک هەڵوێستێک، یان پەیامێک پشتیوانیی نەتەوەیی خۆت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەعریب بپڕژێنیت. کەس ئامراز و دەنگی بچووکی دەستی خۆی بە بێبەها نەزانێت، بەو کارە سادەیە دەستت دەخەیتە ناو ڕێڕەوی گەرمی تێکۆشانی کوردانە و هەناسەیەکی بەرزتر دەبەخشیتە ئەم نیشتمانە و ویژدانی نەتەوەییشت لە بەردەم مێژوودا پاک دەکەیتەوە. ئەو ترسە بێبنەما و بێڕێزە فڕێ بدە، بێڵە تەنیا ترست ئەوە بێت، کە شەمەندەفەری تەعریب لەسەر ئایندەی ئەم خاکەی دروست کردووە، نەوەکوو لەدەستدانی چەند سکەیەکی ڕەش لە دەستی داگیرکەراندا.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO