ئاسۆ بیارەیی
شیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان دوای ڕووخاندنی ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراق، ده‌بینین له جاران زیاتر کۆچکردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌مه خۆی له خۆیدا زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسییه بۆ داهاتووی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، که پێویسته به هۆشمه‌ندی کاری بۆ بکرێت.
مه‌ترسییه‌کانی کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان
هاتنی هێزی کاری عه‌ره‌ب و نیشته‌جێبوونیان له باشووری کوردستان، ئه‌گه‌ر لەژێر هه‌ر بیانوێکدا بێت، گه‌وره‌ترین زیان به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له زۆر ده‌روازه‌وه ده‌گەیێنن، بۆ نموونە:
یەکەم: عه‌ره‌ب هێشتا خۆی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست ده‌زانێت و هه‌میشه نه‌ته‌وه‌کانی دیکە به نزمتر لەخۆی سه‌یر ده‌کات.
دووەم: عه‌ره‌ب زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئیسلامییه‌کان به به‌شێک له ئومه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلام ده‌زانێت و لێره‌وه زمان و دابونه‌ریتی دواکه‌وتووی کۆنەپارێزانەی خۆی، به‌زۆریش بێت ده‌سه‌پێنیت.
سێیەم: عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له عێراق لاوازه و به بیانووی نه‌بوونی ئاساییش و کار، به‌وپه‌ڕی زیره‌کییه‌وه ده‌خوازێت نەوە‌کوو که‌رکووک و ناوچه‌کانی دیکە نه‌چنه‌وه سه‌ر باشووری کوردستان، به‌ڵکوو شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ته‌عریب بکاته‌وه.
چوارەم: سه‌پاندی زمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر زمانی دانیشتوانی کوردستان دا، لەو شوێنانه‌ی که کارده‌که‌ن.
پێنجەم: دروستکردنی کێشه‌گه‌لی ئابووری له شاره‌کاندا، وه‌کوو کێشه‌ی خانوو و ئاو و کاره‌با و خوێندنگه و قه‌ره‌باڵغی و ته‌ندروستی، هتد.
شەشەم: گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاژاوه‌نانه‌وه و له‌شفرۆشی. چونکه پێوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زۆر له هی نه‌ته‌وه‌ی کورد جیاوازتره.
حەفتەم: کێشەی کار و هه‌ڕه‌شه‌کردن لە کرێکارانی کورد و بێکارکردنیان و دابه‌زینی ئاستی بژێوی ژیانیان.
هەشتەم: کێشه‌ی چه‌وسانه‌وەیان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره کورده‌کان، چونکه ئه‌وان بۆ بژێوی خۆیان ئاماده‌ن به کرێیه‌کی که‌م کاربکه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی دژایه‌تی لەگه‌ڵ کرێکاره کوردستانییەکان.
مه‌ترسییه‌کانی ته‌عریب له ڕووی زانستییه‌وه
لەبه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هۆکار و مه‌ترسیانه‌ی سه‌ره‌وه و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری دیکە، کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان، کارده‌کاته سه‌ر ده‌روون و بیرکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ. مێژوو سه‌لماندویه‌تی، که هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان که‌مینه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری بوونی خۆی نابێت، که ئه‌وه‌ش مافێکی ڕ‌ه‌وایه. پێوه‌ر و نۆرمی جیاواز سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ن.
کاتێک که‌سێک یان کۆمه‌ڵێک نیشتمانی خۆیان به‌جێ دەهێڵن، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی و بوونی خۆیان لەگه‌ڵ ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین، دیارتر ده‌بێت و خۆیان دووره‌په‌رێز ده‌گرن. سنوورێک لەنێوان خۆیان و ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا دروست ده‌که‌ن. لەدایک بوونی ئه‌و سنووره زۆر جار ده‌بێته هۆی دابڕان لەنێوان نه‌ته‌وه‌ی نامۆ و نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م . پێویستی ئه‌و سنووره له‌وه‌دایه، که بوونی خۆیان و نه‌وه‌کانیان له توانه‌وه بپارێزن. ئه‌و سنووره ده‌روونییه زۆر جار کێشه‌ی ڕۆژانه و درێژخایه‌ن دروست ده‌کات.
له ڕووی ده‌روونییه‌وه، نه‌ته‌وه یان که‌مینه له دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌دایه، که دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م کارنه‌کاته سه‌ر که‌سه‌کانی خۆی.
گومان له‌وه‌دا نییه، که نه‌ته‌وه‌ی میوانداریش یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌یه هه‌موو وزه‌ی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، یان بۆ پاراستنی دابونه‌ریته‌کانی، به پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌وڵ ده‌دات کەمه‌نه‌ته‌وه ناچار و گۆشه‌گیر بکات.
له دیدی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی کۆچکردوو بۆ وڵاتی دووه‌م، کۆمەڵێک کێشه‌ی ڕه‌وشتی و خێزانی بۆ ئه‌و وڵاته دروست ده‌کات، چونکه لە بارەی ژیانەوە دیسان دوو پێوه‌ر و بیرکردنه‌وه‌ی جیایان هه‌یه.
له ئاستی مێژووییه‌وه، مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆچکردوو له وڵاتی دووه‌مدا، ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌کی به‌رجه‌سته و بوونێکی نوێ له خاکی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مدا قوت ده‌کاته‌وه. بۆ نموونه؛ تورکه‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمان و عه‌ره‌به‌کانی فه‌ڕه‌نسا گه‌وره‌ترین کێشه‌ن بۆ ئه‌و دوو وڵاته. یان ڕووسه‌کانی سه‌رده‌می ستالین و عه‌ره‌به هاورده‌کانی شاری که‌رکووک و ناوچه‌کانی دیکەی ئه‌مڕۆی کوردستان.
شیکردنه‌وه و گرێدان
کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، ئه‌نجامگه‌لێکی نێگه‌تیڤ لەسه‌ر کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه به‌جێ دەهێڵێت:
له ڕووی ئایینییه‌وه، لەبه‌ر‌ئه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردووکیان دوو نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانن، ئاسانه بۆ تاکێکی عه‌ره‌ب کاربکاته سه‌ر تاکێکی کورد، له هاوسه‌رگرتن و ڕه‌فتاری مرۆیی‌دا، ساڵانێکی دێرینه، که دراوسێشن. پردی ئایین لەنێوان عه‌ره‌ب و کورد، به‌هێزترین که‌ناڵی به‌ستنه‌وه‌یه، که عه‌ره‌ب زیره‌کانه چه‌نده‌ها ساڵه کوردی به خۆیه‌وه گرێداوه و تەنانەت کوردستانیش له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا بوونی نییه. بوونی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان ده‌بێته به‌هێزکردنی ئیسلامیی سیاسی و له ئاکامدا نه‌مان و له‌قکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، واتای به‌ستنه‌وه‌ی ی کورده به عه‌ره‌به‌وه و پچڕاندنی چرۆی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری کوردستانه، دژایه‌تی ڕاسته‌و‌خۆی چینی کرێکاری کوردستانییە و لاوازکردنیانە. مانای زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی عه‌ره‌به‌کانه له کوردستان.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، دژایه‌تی کردنی زمان و ڕووناک‌بیری کوردییه‌وه، میدیای کوردی زۆر لاوازه و توانای به‌رگری نییه. منداڵان و لاوانی کوردیش یه‌که‌م توێژن، که دووچاری زیانی مێژوویی ده‌بن و که‌سایه‌تییان ده‌که‌وێته هه‌ڵدێره‌وه.
ژنان و کچان به هه‌مان شێوه، بگره گه‌وره‌ترین زیانیان له ڕووی ماف‌دا لێ ده‌که‌وێت، چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی کورد بۆچوونێکی لیبراڵ و ئازادتری هه‌یه بە به‌راورد لەگه‌ڵ عه‌ره‌بدا. هه‌روه‌ها بوونی ئافره‌تی عه‌ره‌ب له کوردستان ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی هاوسه‌رگرتن (ژنهێنان و شووکردن) و بڵاوبوونه‌وه‌ی کاری نابه‌جێ و پساندنی نۆرمه پیرۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان و لاوازی خێزان و په‌رته‌وازه‌ی تاکی کورد و پچڕاندنی شیرازه‌ی خێزان و نه‌مانی سۆز و زاڵبوونی گیانی پیاوسالاری.
نیشته‌جێبوونی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان، ده‌بێته هۆی لاوازکردنی ناسنامه‌ی کوردی، که هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، چونکه لەبری بایه‌خدان به زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێته به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی شاره‌کانی کوردستان.
کوردستان له قۆناغی ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی دیموکراتیدایه، هاتنی عه‌ره‌ب ده‌بێته هۆی شێواندن، یان لاوازکردنی گیانی دیموکراتی لەناو تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا، عه‌ره‌ب پێوه‌ری خۆیان هه‌یه لەمه‌ڕ ئازادییه‌کان و گیانی ئایین و تایفه‌گه‌ری زاڵه به‌سه‌ریاندا.
هۆکاره‌کان
دوورنییه هێزێکی شاراوه هه‌بێت هانی عه‌ره‌ب بدات به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و ئاشتییانه، دژی سه‌ربه‌خۆیی کورد بێت و نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی هه‌بێت بۆ لێدانی کورد و شێواندنی ئاساییشەکەی. ئه‌گینا عه‌ره‌ب خاوه‌نی 22 وڵاتن بۆ ناچن له‌وێ کاربکه‌ن، یاخود شاره‌کانی باشووری عێراق، کە شه‌ڕیان تێدا نییه. له بیریشمان نه‌چێت، که ئەمڕۆعه‌ره‌ب خاوه‌نی هێزی شه‌ڕ نییه.
لاوازی یان نه‌بوونی هۆشیاریی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه کورد، که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌کتیڤی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه کردووە‌ته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پاسیڤ و بەکاربەر و به‌رخۆر و ته‌مبه‌ڵ، هه‌ر چاوه‌ڕێی مووچه بێت، یان دووبه‌ره‌کی ساردی نێوان دوو پارته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی ناو کابینه‌ی پێنجەم.
هۆکاری نه‌بوونی ئاساییش، قه‌یرانی ئابووری له شاره عه‌ره‌بییه‌کان و شه‌ڕی نێوان سوننه و شیعه و نه‌بوونی یاسا و پاشاگه‌ردانی، که بووه‌ته هۆی هه‌ڵهاتن و گه‌ڕان بۆ شوێنێکی ئارام، که بتوانن پارێزگاری لە ژیانی خۆیان بکه‌ن.
ڕێگەچاره
باشترین چاره‌سه‌ر، چالاکردنه‌وه‌ی چینی کرێکاری و هێزه‌کانی دیکەی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه، له توێژێکی خاوه‌ن مووچه‌ی بێ به‌رانبه‌ر، بۆ توێژێکی ئه‌کتیڤ، که بوونی خۆی تێدا هه‌بێت و خۆی له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا سه‌روه‌ر بێت.
خستنەگه‌ڕی هه‌موو تواناکان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له ڕێگه‌ی میدیاکان و یانه ڕووناکبیرییەکان، له مه‌ترسی هاتنی عه‌ره‌ب و پڕۆسه‌ی به عه‌ره‌بکردنی نوێ و پووچه‌ڵکردنی پیلانی ئه‌و هێزانه‌ی، که به‌نهێنی هانی کۆچکردنی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن بۆ باشووری کوردستان.
ده‌توانرێت سوود له کرێکاری به‌شه‌کانی دیکەی کوردستان وه‌ربگیرێت، که سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌ی ئابووری و نه‌ته‌وایه‌تی جێگەی پێویستیی کرێکاری عەرەب دەگرنەوە.
داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ به‌ر‌زکردنه‌وه‌ی ئاستی کارامه‌یی کارکردنی کرێکارانی باشووری کوردستان، که پێویسته کرێکارانی بێگانه که‌م بکاته‌وه، له ڕێگه‌ی دانانی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ناردنی کرێکاران بۆ کۆرسی فێربوونی پیشه هاوچه‌رخه‌کان.
دانانی یاسای کار، که جیاوازی نێوان کرێکاری بێگانه و کورد نه‌هێڵێت و به‌یه‌ك چاو سه‌یری کرێکاران بکرێت، نەوە‌کوو سوکایه‌تیکردن.
ناچارکردنی سه‌رمایه‌داره کورده‌کان، که یاسا گشتییه‌کانی کار به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک په‌یڕه‌و بکه‌ن، له ڕێگه‌ی کۆنتراکتی کار و گرێبه‌ستی سه‌ندیکاکانه‌وه، که له باشووری کوردستان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه.
جیاوازیکردن لەنێوان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی بە هۆکاری ئاساییش و بژێوی ژیان ڕوو ده‌که‌نه کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤینستانه‌ی، که بۆ کاری تێکدان و ئاژاوه‌گێڕی خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ده‌زگاکانی حکوومه‌تی باشووری کوردستانه، که به شێوه‌یه‌کی دینامیکی و به‌رده‌وام کاری بۆ بکات.
به‌ستنه‌وه‌ی ئامانجی پرۆگرامی خوێندنگاکانی باشووری کوردستان به بنه‌مای ژێرخانه‌وه، که ببێته ته‌واوکه‌ر و پاڵپشتی دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ بناغه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ.
له سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بابه‌تییه، ئه‌رکی سه‌رشانی حکوومه‌تی باشووری کوردستان و سه‌رمایه‌داره کورده‌کانه، که به گیانێکی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بڕواننه قه‌یرانی کۆچکردنی کرێکاری عه‌ره‌ب بۆ کوردستان. که کار بۆ کرێکاری کورد و کارمه‌ندی خانەخۆیی په‌یدابکه‌ن، نه‌وەکوو کرێکاری بێگانه، که گیروگرفتی هه‌نووکه‌یی و مێژوویی به‌دواوه‌یه. چونکه به‌هێزبوونی ئابووری له کوردستان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نه‌کانی دیکەی ژیانی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه.


