سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لە پەراوێزی شیکاریی چەمکی “تەعریب”دا، پرسیارلە چاوەڕێیی وەڵامدایە

دیالێکتیک و بەراوردکاریی و وێکچواندن و تیوریزەکردن، هتد، کۆمەڵە ئامرازێکن پڕۆگرامی فەلسەفییانەی جۆراوجۆریان لێدەکەوێتەوە. ئەم ڕایە لە دەرئەنجامی خوێندنەوەی سێ وتاری ماڵپەڕی “سەکۆ بۆ نیشتمانسازیی” کە دووانیان لە نووسینی شێرکۆ کرمانج و یەکێکیان لە نووسینی ڕێبوار سیوەیلی‌ـیە، گەلاڵە بوو.

لەو ڕوانگەیەوە کە “تەعریب” بەعەرەبکردنی کورد نییە بەڵکوو بە عەرەبستانکردنی کوردستانە، ئەگەرچی بەعس لە بەعەرەبکردنی کوردیشدا کەمتەرخەمی نەکردووە وەک دیوێکی دیکەی قڕکاریی کورد لەڕووی کەسایەتی و شوناسەوە. بۆ نموونە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی پێشوو هەر گەنجێک لە کوڕ و کچ کوردی شار و شارۆچکەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بووایە و ئامادەبووایە بە فەرمیی لە ناسنامەدا نەتەوە بگۆڕێت لە کوردەوە بۆ عەرەب زۆر بە ئاسانی لە دامودەزگاکانی حکومەت دادەمەزرێنرا و هەموو مامەڵەیەکی دیکەی بە ئاسانی بۆ جێبەجێ دەکرا. ئەمە هەم شکاندنی هێزی پەیوەستبوون بە شوناسە و هەم ڕەهەندی ئابوورییانەی هەیە کە پێدان و فەراهەمکردنی بواری کارکردنە.

میتۆد و ئامرازەکانی تەعریبکردن وەک شێرکۆ کرمانج ئاماژەی پێداون لە تەرحیل و تەهجیر و ئەنفال و جینۆساید بەکارهێنانیان لەلایەن حکوومەتی عێراق ماتماتیک ئاسا تیایدا، یەک و یەک ناکاتە دوو، بەو مانایەی بەڕەهایی و ڕاستەوخۆ ئامراز و ئامانج بەدوای یەکدا نایەن، بەڵکوو هەریەک لەو میتۆدانە بەشێکن لە پڕۆسەی تەعریب و هەموویان پێکەوە وەک پڕۆسە تەواوکەری یەکترن بۆیە دانانیان بە ئامراز بۆ تەعریب شتێکی بەدیهییە و یەکلاکاریی نەگەرەکە.

مێژووی تەعریب لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق تا ئێستا تەنیا شیکاریی و یەکلاکاریی و ناساندن و قەزاوەتکردن نییە و بەس، بەڵکوو وەک فەلسەفەی مێژوو پێویستی بە هەنگاوێکی هاتنە دەرەوەیە لە ڕابردوو، ئەفڵاتوونانە لە دەرەوەی ئەو مێژووە بە ئاراستەی داهاتوو لێی بڕوانرێت. لەو ڕوانگەیەوە کە ئەگەرچی پڕۆسەی تەعریب لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەردەوام بووە بەڵام لە ٢٠٠٣ بەدواوە هەڵمەتی “تەکریدکردنەوە”  (بەکوردیکردنەوە) لە کەرکووک و خانەقین و ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان دەستی پێکرد. بۆ نموونە، گەڕاندنەوەی ئەو کوردانەی ناسنامەیان ئەو ناوچانەیە و ڕێگەپێدانیان کە زەوی بێ تاپۆ بکەن بە خانوو و بینای بازرگانی هەم بۆ نیشتەجێبوون و هەم بۆ دروستکردنی ئابووری خێزانی و کاریگەریشیان لەسەر بازاڕی ئەو ناوچانە هەبووە. نموویەکی دی، لە خانەقین کارکردن بۆ ناردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب، گۆڕینی ناوی سەرجەم خوێندنگە و دامودەزگاکان بۆ ناوی کوردی. نموونەگەلێکی زۆری دیکەش هەن وەک بەڵگە بۆ دووبارە بەکوردیکردنەوەی ئەو ناوچانە.

ئەم پڕۆسەیە تا چرکەساتی ڕیفراندۆم بەردەوام بوو و ئەنجامگەلێکی زۆری پێکابوو، بەڵام لەدوای ئەو مێژووەوە ئی دی دووبارە تەعریبکردنەوە دەستی پێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش، کە ئایا ئەم تەعریبکردنەی تا ئێستا بەردەوامە و بۆ داهاتوو دەبێتە مێژوو چ جۆرە شیکار و یەکلاکاریی و قەزاوەتکردنێکی بۆ دەکرێ؟ زانستییانە لەبەر ڕووناکی کام تیۆری فەلسەفییەوە لۆجیکیانە هەڵدەسەنگێندرێ؟ تا وەک بابەتێکی مێژوویی لە وانەی مێژوودا بە نەوەکانی داهاتووی بناسێنرێت. ڕۆڵی دەسەڵاتی کوردیش چۆن دەستنیشان دەکرێ؟

کارکردن لەسەر ڕابردوو یان مێژوو نیوەی ئەرکە زانستییەکەیە کە لە ئەستۆی توێژەر دایە، نیوەکەی دیکەی وانەگەلێکە کە پێویستە لە دووتوێی دەقی زانستییانەدا بۆ داهاتوو ئامادەکاریی بۆ بکرێ. هاوکات پێشنیاز و پڕۆژەی زانستیی ئەکادیمیانە لە ئەستۆ بگیرێ و ڕووبەڕووی دەسەڵات بکرێتەوە، کە بە دڵنیایی هەردوو توێژەر لە هەوڵی بەردەوامدان لەو بوارەدا، بەڵام بەتایبەتی سەبارەت بە چەمکی “تەعریب” لە ڕابردوودا شتێکە و پاش پڕۆسەی ڕیفراندۆم شتێکی دیکەیە.

دوا پرسیار و سەرەکیترین پرسیار ئەوەیە کە ئایا یەکێتی و پارتی دەتوانن لە داهاتوودا پڕۆسەی بەکوردیکردنەوە لە ئەستۆ بگرن؟ کەی؟ چۆن؟ ئەگەر وەڵامەکان بە بەڵێ بێت، چییە و ئەگەر بە نەخێر بێت چییە؟

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO