سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

جلخوارەکانی سەدەی بیست و یەک

مەجید ساڵح

مێژووی هاوچەرخی کورد پڕە لە ململانێی نێوان ڕووناکبیری و تاریکپەرستی. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، کاتێک شێخ مەحموودی نەمر دەوڵەتێکی کوردستانیی لە باشوور دروست کردبوو، تاقمێک لە مەلا کۆنەپەرەستەکان کە بە “جلخوارەکان” (کۆپانخوارەکان) دەناسران، بوونە گەورەترین بەربەست لە بەردەم خوێندنی کوردی، قوتابخانەی نوێ و پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا.

ئەوان جگە لە تیرۆرکردنی جەمال عیرفان هەوڵی کوشتنی تۆفیق وەهبی و مستەفا پاشا یاموڵکی‌ـیان دا، بە ناوی بەرگریکردن لە خەلافەتێک کە ئەتاتورک لە ئەستەمبوڵ هەڵیوەشاندبووەوە، دژایەتی بزووتنەوەی کوردایەتیان دەکرد کە تازە کەوتبووە سەرپێی خۆی.

ئەمڕۆ، لە سەدەی بیست و یەکدا، مێژوو  خۆی دووبارە دەکاتەوە. جلخوارەکانی سەدەی ٢١ کێن و چۆن کار دەکەن؟

جلخوارەکانی ئەمڕۆ، بە هەمان عەقڵییەتی کۆن، بەڵام بە ئامرازی مۆدێرن و سۆشیاڵ میدیاوە، کەوتوونەتە وێزەی کۆمەڵگەی کوردستانی. ئەوان لە چەند خاڵێکدا تەواو هاوشێوەی باوانە فیکرییەکانی خۆیانن.

یەکەم، دژایەتی هەموو پێشکەوتنێک: هەرچی پێوەندی بە زانست، فەرهەنگ، ناسنامەی نەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤەوە هەبێت، لای ئەوان بە “پیلانی ڕۆژاوا” دادەنێن وەک “دژایەتی ئایین” ناو دەبەن.

دووەم، بەکارهێنانی فەتوا وەک چەک: لەبری گفتوگۆی زانستی و لۆجیکی، پەنا دەبەنە بەر فەتوای تەکفیرکردن و ناوزڕاندنی هەر کەسێک کە جیاواز بیر بکاتەوە تەکفیری دەکەن.

سێیەم، سووکایەتیکردن بە زمان و فەرهەنگی کوردی: لە کاتێکدا گەلانی تر شانازی بە زمان و کولتوور و جلوبەرگی خۆیانەوە دەکەن، ئەمان هەوڵی کەمبایەخکردنی جەژنە نەتەوەییەکان، زمان و مێژووی کورد و جلی کوردی دەدەن.

کلیلەکە لە کوێدایە؟ فیت و هاندانی دەرەکی

ئەم شاڵاوە بەناو ئایینییە دژ بە ناسنامەی کورد و کوردستان، هەرگیز کارێکی خۆڕسک و بێپلان نییە. مێژوو پێمان دەڵێت جلخوارەکانی جاران چاویان لە ئەستەمبوڵی ژێر سایەی خەلافەت بوو؛ جلخوارەکانی ئەمڕۆش ڕووگەی فیکری، میدیایی و داراییان لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستانە.

پڕۆژەی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی کوردی و لاوازکردنی هەستی نیشتمانی، هەمیشە کارتی دەستی دەزگا هەواڵگرییەکان و نەیارانی کورد بووە. ئەوانەی ئەمڕۆ شەو و ڕۆژ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ژەهری فیکری دژە کوردبوون بڵاودەکەنەوە، فیت و هاندەرەکانیان لەو پایتەختانەوە سەرچاوە دەگرێت کە نایانەوێت کورد ببێتە خاوەنی قەوارە، فەرهەنگ و ناسنامەی سەربەخۆی خۆی.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاقمە، کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستی بە زیندووکردنەوەی ڕێبازی ئەو زانا گەورانەیە کە لە مێژوودا نموونەی وەک مەلای گەورەی کۆیە، شێخ محەمەدی خاڵ و موفتی پێنجوێنی بوون. ئەو زانایانەی کە سەلماندیان ئایین و نیشتمانپەروەری نەک دژی یەک نین، بەڵکو تەواکەری یەکن و دەکرێت مرۆڤ لەسەر ڕێبازی ڕاستەقینەی ئایین بێت و لە هەمان کاتدا خزمەتکاری زمان و ناسنامەی نەتەوەکەی بێت.

ڕێگریکردن لەم شەپۆڵە نوێیەی “جلخواری” ئەرکی دەسەڵات، دامەزراوە پەروەردەییەکان و هەموو تاکێکی هۆشیاری ئەم نیشتمانەیە، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت پاشەکشەی فیکری و فەتوای ئاراستەکراو، داهاتووی نەوەکانمان بەرەو تاریکی بەرێت. بەڵام بەداخەوە دەسەڵات پەتی بۆ شلکردوو، لەجیاتی ئەوان بگیرێن دڵسۆزەکانی نەتەوەکەمان محاسەبە دەکرێن.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO